نه‌سته‌ق
به‌ردی
بناغه
قه‌سته‌م
به قه‌تره یه‌ك
كه به قه‌ستی!
له وه‌رزی قات‌وقڕی
له چه‌شنی قه‌شقه‌ل؛
به‌تامی قه‌شه
ماسی؛ نه‌ك به
كرداری قه‌لهاندن
و قه‌شتاندن
به فوونه‌كی
كانیاو‌ه‌كه‌ی
قۆپی قه‌راخ
له ده‌می قاته
لێوه به هانای
داماوێكی قه‌شقه
و قاته هاتبێ.
كه‌شكۆڵ
ته‌ره
بووم نه به تۆپزی،تۆق‌تۆقه‌ی
بوو تۆره‌مه‌كه‌م.
تۆڕ پیشه‌ی
بوو به تۆسه‌نی.
تۆشه‌ی هه‌ڵگرت
تا تۆسقاڵێ
تونایی له خۆی
وه دوور خات.
ته‌شتیرله سه‌ر
تاته به‌ردێك ڕوو
به ڕووی یه‌ك
ته‌سپۆكی ته‌ژه،تاسیله
به ده‌ست به
تاسه‌ی ته‌شتێك
تاس‌كه‌بابی
خۆی، ته‌ڤای لێ
بڕاوبوو. ته‌ڤدیر
ته‌ڤزاندی
كاروباری ته‌قدیر.
تاپی ته‌پیوه
له گۆڕستانی
گه‌ل له ده‌ردی
بێ تاپۆیی.
ڤه‌نشین
ئارام
ئارام ڤه‌كه‌تن؛
هێدی هێدی ڤه‌پیان؛
ژوور هه‌ڵكشان؛
نه‌خته نه‌خته
داكشان. یاد هێنانه‌وه‌ی
یادگار نه یاجوج‌وماجوج.
یه‌فش له هه‌مان
یاگه‌دا ڤه‌مان.
گه‌له‌كی ڤه‌نشتن.
گه‌له‌ك ڤه‌پسكین،
وه‌لی سه‌ر ئه‌نجام
ڤه‌نهرین.
مه‌لوول
مات‌و‌مه‌لوول،
له شه‌وێكی
ماتاوی به
ماته‌مات خۆم
ماته دا له مۆڵگه‌ی
مه‌ته‌لۆس له
مه‌ترسی؛ ماسیاو
له مه‌ستی؛
ماوه له نشستی؛
مچ‌و‌مۆڕ له
مده‌تی
مارانگه‌زی
و مه‌رچقاندن.
ماریس،
مه‌رهه‌می ده‌ردی،
مه‌رگ بڕینه
له مه‌ردم ته‌نانه‌ت
به مه‌رگه
مووش. هه‌ی مه‌رهه‌با.